دەستەی ئامار داوای کارمەند بۆ سەرژمێری دەکات

04-11-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەمەبەستی بەشداربوون لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان بۆ ساڵی 2024 وەک بژمێر (عداد). ماڵپەڕی پێشکەشکردنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی لە 6ی تشرینی دووەم، رادەگەیێنن.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 4 تشرینی دووەمی 2024، دەستەی ئاماریی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "ماڵپەڕی پێشکەشکردنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی لە 6ی ئەم مانگەوە رادەگەیێنن". کلیک بکە بۆ چوونە سەر ماڵپەڕەکە.
 
بەپێی راگەیێندراوی دەستەکە: "ئەم ماڵپەرە لە رۆژانی 6-7-8ی ئەم مانگە کارا دەکرێت، بەمەبەستی پێشکەشکردنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی، بەپێی سنووری نیشتەجێبوون لەسەر ئاستی گەڕەک یان گوند.
 
هەر لە راگەیێندراوەکدا، رێنمایی و مەرجی پێشکەشکردن خراوەتەڕوو، بۆ هەموو دەرچوویەکی زانکۆ و پەیمانگاکان، بە ویستی خۆیان فۆڕم پێشکەشدەکەن. 
 
لە بارەی ئامانجی ئەم فۆڕمە ئەلیکترۆنیە، دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: "ئەم هەوڵە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانە، بۆ کاری مەیدانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان، کە لە رۆژانی 16-17-18-19ی تشرینی دووەم دەستپێدەکات".
 
دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان  ئاماژەی بەوەداوە، پێویستە داواکار لە سنووری نیشتەجێبوونی خۆیی و تەنیا یەک جار فۆڕم پێشکەشبکات، مەرج نییە هەموو داواکاران ناویان بگەڕێتەوە وەک بژمێر، چونکە ژمارەی بژمێران بەپێی پێداویستی و لەسەر ئاستی گەڕەک و گوند دەستنیشان دەکرێن.
 
کارەکانی ژمارەلێدان و گەمارۆسازیی سەرژمێریی گشتیی لە عێراق لە سەرەتای مانگی ئەیلوول دەستپێکردووە و بڕیارە تاوەکو 1ی تشرینی دووەم بەردەوام بێت، لە هەرێمی کوردستانیش لە 1-10-2024 دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
 
 زیاتر لە 94%ـی کارەکانى قۆناخى پرۆسەى گەمارۆسازی و ژمارەلێدان لە هەرێمى کوردستان کراون، لە عێراقیش زیاتر 98%ى تەواو کراوە.
 
بڕیارە لە 20-11-2024 سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.