لەسەر بەجێکردنی مووچەی فەرمانبەران شاندێکی یەکێتی و سوودانی کۆبوونەوە

04-11-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
شاندێکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و پارێزگاری بانکی ناوەندی بۆ پرسی بەجێکردنی مووچە کۆبوونەوە.
 
شاندەکەی یەکێتی پێکهاتوون لە خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق و هەریەکە لە کاروان یاروەیس و نەرمین مەعرووف، پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق و لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کۆبوونەوە.
 
کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق و بەشدار لە کۆبوونەوەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە تاوتوێکردنی تەوتینی مووچە بەگوێرەی بڕیاری دادگەی فیدراڵی".
 
نزیکەی دوو هەفتەیە، لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە رێگە نەدراوە کارمەندانی پڕۆژەی (هەژماری من) بۆ بەجێکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان فۆڕمی بەشداربوون بۆ بەجێکردنی مووچە پڕبکەنەوە.
 
کۆبوونەوەکە دوای ئەوەدێت، دوێنێ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) رایگەیاند: گرێبەستێکى لەگەڵ پڕۆژەى 'هەژمارى من' واژۆ کردووە بەمەبەستى بەجێکردنى مووچەى مووچەخۆرانی هەرێمى کوردستان. 
 
ئەو بانکە رایگەیاند، گرێبەستەکە لەسەر بنەماى بڕیارى دادگەى فیدراڵىی عێراق و فەرمانى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیران بووە بۆ بەشداریکردنیان لە پرۆسەى بەجێکردنى مووچە لە هەرێمى کوردستان. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە