مانگی رابردوو زۆرترین کارەبای نیشتمانی لە سلێمانی و کەمترین لە هەولێر بووە

04-11-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەگوێرەی بەدواداچوونی رووداو، مانگی رابردوو کارەبای نیشتمانی لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک.
 
غالیب محەممەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "مانگی رابردوو تێکڕا رۆژانە 18 کاژێر کارەبای نیشتمانی لە سلێمانی و هەڵەبجە هەبووە".
 
هەروەها بەگوێرەی بەدواداچوونێکی رووداو، مانگی رابردوو لەنێو شاری هەولێر، گەڕەک هەبووە نزیکەی 17 کاژێر کارەبای نیشتمانی هەبووە، هەشبووە تەنیا 10 کاژێر کارەبای هەبووە و بەشێکیشیان لەو نێوەندەدا بوون.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، مانگی رابردوو لە دهۆک تێکڕا رۆژانە زیاتر لە 17 کاژێر کارەبای نیشتمانی دراوەتە هاونیشتمانیان.
 
لە هەرێمی کوردستان لە نەبوونی کارەبای نیشتمانی دا، موەلیدە ئەهلییەکان کارەبا دەدەنە هاوبەشانیان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە