رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی کەرتی تەکنیکی و مەیدانی لە سەرژمێریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەنگاوەکانی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بە باشی و خێرایی بەڕێوەدەچن و تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە پرۆسەکە تەواو دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 4 تشرینی دووەمی 2024، گوهدار محەممەد عەلی، سەرۆکی کەرتی تەکنیکی و مەیدانی سەرژمێریی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "زیاتر 94٪ی گەمارۆسازی ژمارەلێدانی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان تەواو بووە".
سەرۆکی کەرتی تەکنیکی و مەیدانی لە سەرژمێریی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "ئەگەر هیچ کێشەیەک دروست نەبێت، لە کاتی خۆیدا پڕۆسەی سەرژمێری دەکرێت، ئێمە هەموو ئامادەکاریێکمان کردووە لەسەر ئاستی پارێزگاکانی و هەرێمی کوردستان".
لە 20ـی 11ی 2024 پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و 20 رۆژ دەخایێنێت. رۆژانی یەکهم و دووهمی سەرژمێری، قەدەخەی هاتووچۆ رادەگەیێندرێت، زانياريى گشتيى خێزانهكان وهردهگيرێت و رۆژانی دواتريش كارى سهرژمێرى به وهرگرتنى زانياريى ورد له خێزانهكان بەردەوام دەبێت.
ئەو سەرژمێرییە بۆ کۆمەڵێک مەبەست سوودی لێوەردەگیرێت، وەکو ژمارەی دانیشتووان، دهرخستنى دابهشبوونى خزمهتگوزارييه گشتييهكانى حكومهت وهک قوتابخانه، نهخۆشخانه، بنكهى تهندروستى، هتد... ههروهها بۆ دیاریکردنی بودجەی پارێزگاکان و دیاریکردنی کورسیی ئەنجوومەنی نوێنەرانيش سوودى دهبێت.
لە عێراق، لە 1ـی ئەیلوولەوە گەمارۆسازی و ژمارەلێدان دەستپێکردووە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان 1-10-2024 دەستیپێکرد.
سەبارەت بە گرفتەکانی بەردەم گەمارۆسازی و ژمارەلێدان، گوهدار محەممەد عەلی گوتی: "هەندێک کێشەی بچووکمان بۆ دروستبووە، لەوانە ئەوانەی پرۆسەکە بەڕێوەدەبەن مامۆستان و دەوامیان هەیە، یان زۆرجار کە تیمەکانمان سەردانی خێزانەکان دەکەن، لە ماڵ نین یان خەوتوون، بەڵام خۆشبەختانە چارەسەرمان کردوون و ئەو کێشانە پڕۆسەکەی رانەگرتووە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ