رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، سێ بازرگانی بیانیی ماددەی هۆشبەریان لەنێو شاری هەولێر دەستگیر کردووە کە پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان هێنابووە نێو شارەکە بۆ فرۆشتن.
لە راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە، "لە بەردەوامیی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان لە بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش و کۆکردنەوەی زانیاریی دروست، لە چالاکییەکدا تیمی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان رۆژی 03-11-2024 لەنێو شاری هەولێر توانییان بڕی 5 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ دەست بەسەردا بگرن."
ئەو بڕە لە ماددەی هۆشبەر لەلایەن سێ تۆمەتباری دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە هێنراوەتە نێو هەولێر بە مەبەستی فرۆشتن و بڵاوکردنەوەی، ئەمەش وەکو بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاندووە.
دوای دەستگیرکردنیان ئەو سێ تۆمەتبارە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان، مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ