رووداو دیجیتاڵ
کونسووڵی هیندستان لە هەرێمی کوردستان بە ئاستی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان خۆشحاڵە و دەشڵێت، کار لەسەر "بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان" دەکەن.
مەدان گۆپال، کۆنسووڵی گشتی هیندستان لە هەولێر بە رەنجە جەمال، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دڵخۆشم کە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق بەرەوپێش دەچن. پەیوەندییەکانمان بەهێزتر دەکەین، بەتایبەتی بۆ بواری ئاڵوگۆڕی کولتووریی و بۆ ئەوەی زانیاریمان لەبواری کولتووری بەش بکەین."
مەدان گۆپال هەروەها گوتی، "چەندین ئاڵوگۆڕی کولتووریمان هەیە." ئاماژەی بەوەش کرد، "هیندستان چەندین پرۆگرامی راهێنان پێشکێشی هەرێمی کوردستان دەکات لەنێویاندا لەبواری تەکنەلۆجیا.
هیندستان لە ئابی 2016ەوە کۆنسووڵخانەی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ