رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاماری بڕی بارانبارینی 24 کاژێری رابردووی بڵاوکردەوە، لە بیارەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە زۆرترین و لە قەسرۆک و ئامێدیی سەر بە دهۆک کەمترین بڕی باران باریوە.
بەپێی ئەو ئامارەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە بیارە لە 24 کاژێردا 123.5 مللیمەتر باران باریوە، لە ناوەندی هەڵەبجەش 106.6 مللیمەتر و لە تەوێڵەش 104 مللیمەتر باران باریوە. هەر لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە سیروان 90.3 و لە خورماڵ 97 مللیمەتر باران باریوە.
لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە دەربەندیخان لە 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین بڕی باران باریوە کە 104 مللیمەتر بووە. لە سەیدسادقیش 79 مللیمەتر و لە پێنجوێن 72.4 مللیمەتر باران باریوە، لە سەنتەری سلێمانیش42.7 مللیمەتر باران باریوە.
لە سنووری پارێزگای هەولێر زۆرترین باران لە حاجی ئۆمەران باریوە کە 7.2 مللیمەتر بووە و کەمترین بڕی بارانیش لە سنووری خەبات بووە کە 1 مللیمەترە.
هاوکات هەر لە 24 کاژێری رابردوودا لە سنووری پارێزگای دهۆک زۆرترین بڕی باران بارین لە زاخۆ بووە کە 3.5 مللیمەتر بووە و کەمترینیش لە قەسرۆک بووە کە دڵۆپ دڵۆپ بووە و لە ئامێدییش 0.5 مللیمەتر باران باریوە.
لە کەلار 38.6 مللیمەتر، لە خانەقین 11.5 مللیمەتر، لە خورماتوو 5.8 مللیمەتر، لە کفری 30 مللیمەتر و لە کەرکووکیش 21.8 مللیمەتر باران لە 24 کاژێری رابردوودا باریوە.
بۆ زانینی بڕی بارانبارین لە ناوچەکانی دیکەی باشووری کوردستان لەم گرافیکەی خوارەوە بڕوانە

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ