کۆمیسیۆن: بۆ دەنگدانی تایبەت 747 وێستگە دەکرێنەوە
رووداو دیجیتاڵ
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی تایبەتی بە گوێرەی پارێزگاکان بڵاوکردەوە، کە هەندێکیان دەکەونە شارەکانی بەغدا، واست، سەلاحەدین و نەینەوا.
وێستگەکان ژمارەیان 747 وێستگەیە و لە هەشت پارێزگا دەکرێنەوە.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رووداوی گوت، "ئەو ژمارانە کۆی وێستگەکانی دەنگدانی تایبەت دەبن، ناوی ئەو بنکانەش بڵاودەکەینەوە، کە دەزگاکانی راگەیاندن دەتوانن رووماڵی هەڵبژاردنی تێدا بکەن".
رۆژی 18ی تشرینی یەکەمی 2024، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت، دوو رۆژ دواتر لە 20ی تشرینی یەکەمیش، دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت.
بەگوێرەی ئەو داتایانەی کۆمیسیۆن دایناون، پارێزگای هەولێر زۆرترین وێستگە و پارێزگای واستیش تەنیا یەک وێستگەی تێدایە.
ژمارەی وێستگەکان بەم جۆرەن:
هەولێر؛ 306 وێستگە
سلێمانی؛ 276 وێستگە
دهۆک؛ 142 وێستگە
هەڵەبجە؛ 3 وێستگە
بەغدا؛ 10 وێستگە
نەینەوا؛ 5 وێستگە
کەرکووک؛ 2 وێستگە
واست؛ 1 وێستگە
سەڵاحەدین؛ 2 وێستگە