خزمەتکردنی گەڕەکە هەژارنشینەکانی سلێمانی دروشمی بەشێک لە لایەنەکانە بۆ هەڵبژاردن

05-10-2024
پێشەوا بەختیار
دیمەنێکی گەڕەکی خەلیفاوە لە سنووری سلێمانی. وێنە: رووداو
دیمەنێکی گەڕەکی خەلیفاوە لە سنووری سلێمانی. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - سلێمانی

خەلیفاوە گەڕەکێکی هەژارنشینی سلێمانییە، خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی نییە، پێوەری دەنگدان لەلای هاونیشتمانییانی ئەو گەڕەکە رزگاربوونیانە لە تۆز و خۆڵی هاوین و قوڕ و لافاوی زستان.
 
مام کەمال رەسوول، دووکاندار لە گەڕەکی خەلیفاوە قژی رەشی لە چاوەڕوانیی جێبەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ گەڕەکەکەیان سپی کردووە و دەڵێت، "ئەوەی خزمەتگوزاری بگەیێنێتە لامان، ئەوە لامان خۆشەویستتر دەبێت و دەنگمان بۆ ئەوە."
 
تیمی رووداو لەگەڵ یەکێک لە بەربژێرەکانی پارتی چووە گەڕەکێکی هەژارنشینی سلێمانی، بەربژێرەکە دەڵێت، هەرچەندە چەند ساڵە رێگە نەدراوە پارتی دەستکراوە بێت لە خزمەتکردنی شارەکە، بەڵام لە کارنامەکەیدا کاری لەپێشینەیان بۆ خزمەتکردنی دانیشتووانی ئەو گەڕەکانەیە.
 
هۆزار تۆفیق، بەربژێری پارتی دەڵێت، "گەر ناتوانن ئیدارەی فراوانبوونی سلێمانی بدەن، با بیدەن بە پارتی بۆئەوەی وەکو هەولێر و دهۆک ئاوەدانی بکات."
 
بەربژێرەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن هاوڕان لەسەر ئەوەی سلێمانی و گەڕەکە هەژارنشینەکان بێ خزمەتگوزارین و هەلی کاریان کەمە، گفتیان داوە لە چوار ساڵی داهاتوودا ئەوەی نەیانکردووە، بیکەن؛ تاوەکو پرۆژە بگەیێننە گەڕەکە بێ خزمەت و هەژارنشینەکان.
 
بێستوون جەبار، بەربژێری گۆڕان دەڵێت، "کار دەکەین بۆئەوەی لەو جێگەیانەی هەژاران لێیان نیشتەجێن نەخۆشخانە و خزمەتگوزارییان هەبێت و ئەو جیاکارییەی سەرمایەدارە چاوچنۆکەکان دروستیان کردووە، نەیهێڵین."
 
بەپێی دوایین داتای دەستەی ئامار، رێژەی هەژاری لە پارێزگای سلێمانی 4.5%، ئەو گەڕەکانەشی لێی نیشتەجێن بێ خزمەتگوزارین و 15%ی شارەکەیش تۆڕی ئاوی خواردنەوەی نییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندێکی سەرژمێری لەکاتی راپەڕاندنی کارەکەی لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دەستەی ئامار: مانگی شوبات ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری رادەگەیێندرێت

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرژمێری بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بڕیارە 15ی شوباتی داهاتوو ئەنجامی کۆتایی سەرژمێرییەکە رابگەیێندرێت.