دوو کەس بە تۆمەتی سووتاندنی شاخی گۆیژە دەستگیرکران

04-10-2020
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن شاخی گۆیژە سلێمانی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕیوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوو کەسیان بە تۆمەتی سووتاندنی درەختەکانی شاخی گۆیژە دەستگیر کردووە.
 
رۆژی یەکشەممە 2020/10/04 پۆلیسی سلێمانی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری رۆژی 2020/10/03 هەردوو تۆمەتبار "د. ح. ع."ـی لەدایکبووی 1993 و "هـ. ع. ئـ."ـی لەدایکبووی 1990 دەستگیرکران.
 
پۆلیسی سلێمانی ئەوەی خستووەتەڕوو کە تۆمەتبارەکان لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی "10/ژینگە" راگیراون و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
 
دەقی راگەیێندراوەکە:
 
 
ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی‌ شاخی‌ گۆیژه‌یان سووتاند ده‌ستگیركران
 
پاش ئه‌وه‌ی‌ شه‌وی‌ 3 له‌سه‌ر 4ی‌ 2020/9 به‌شێك له ‌دره‌خته‌كانی‌ شاخی‌ گۆیژه‌ سووتان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ ده‌ستپێكرد به ‌مه‌به‌ستی‌ دۆزینه‌وه ‌و ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌نجامده‌رانی‌. پاش به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاریی‌ ورد و وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا ڕۆژی‌ 2020/10/3 دوو تۆمه‌تبار به ‌تۆمه‌تی‌ سووتاندنی‌ دره‌خته‌كانی‌ شاخی‌ گۆیژه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستگیر بكرێن.
 
هه‌ردوو تۆمه‌تبار "د. ح. ع." له‌دایكبووی‌ 1993 و "هـ. ع، ئـ." له‌دایكبووی‌  1990 له‌به‌رده‌م به‌ڕێز دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیانناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یاندا و له ‌ئێستادا به ‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ "10/ژینگه" ڕاگیراون‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ – ڕاگه‌یاندن ‌و په‌یوه‌ندییه‌كان
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە