محەممەد تۆفیق رەحیم: ئەوەی مەلا بەختیار گوتوویەتی بۆچوونی هەرچوار لایەنەكەیە
رووداو - هەولێر
بەرپرسی ژووری پەیوەندییە سیاسییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، قسەكانی مەلا بەختیار كە گوتبووی لە هەڵبژاردنی پێشوەختدا چوارلایەنەكە كاندیدی بەهێزیان بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەبێت بۆچوونی هەرچوار لایەنەكەیە.
محەممەد تۆفیق رەحیم، بەرپرسی ژووری پەیوەندییە سیاسییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێكدا بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) ئاماژە بەوە دەكات، ئەوەی لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی مەلا بەختیار لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان گوتویەتی، كە هەرچوار لایەنەكە كاندیدی بەهێزیان بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەبێت، بۆچوونی هەرچوار حیزبەكە (یەكێتی، گۆڕان، یەكگرتوو، كۆمەڵ)ە.
ئەمڕۆ 4/11/2015 لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە وەک چوار لایەنەکە كاندیدی بەهێزیان دەبێت بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی کوردستان.
باسی لەوەش كردبوو "ئەگەر سازان نەیەتە ئاراوە یەكێتی پڕۆژەی جیاوازی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دەبێت".