رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە هەولێر بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، پێشوازیی لە باڵیۆزی هیندستان لە عێراق کرد و سوپاسى کرد.
لە راگەیێندراوێکدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ی ئەیلوول نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بە مەبەستی كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى، پێشوازیی له پراشانت پيسێ، باڵيۆزى هيندستان له عێراق كرد.
بەپێی راگەیێندراوەکە، نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى پێشكێش به پيسێ كرد بۆ ئه‌رك و هه‌وڵه‌كانى له ماوه‌ى كاركردنیدا له عێراق له‌پێناو بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى نوێيدا بۆ خواست.
لاى خۆيه‌وه باڵيۆزى هيندستان سوپاسى نێچیرڤان بارزانی و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ ئه‌و پشتگيرييه‌ى له سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌يدا لێى كراوه، هه‌روه‌ها خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌رده‌واميى به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، دووپات كرده‌وه.
له ديداره‌كه‌دا كه كۆنسوڵى گشتيى هيندستان له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان تاوتوێ كران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ