رووداو دیجیتاڵ
بە تۆمەتی پارە وەرگرتن لە هاونیشتمانیان بەناوی دامەزراندنەوە، پیاوێک لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سلێمانی دەستگیر كرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، "دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس لە بارەی تۆمەتبارێك كە فێڵی لە چەند هاونیشتمانییەک كردووە و بەناوی دامەزراندنەوە بڕی 350 ملیۆن دیناری وەرگرتووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونیان دەستپێكرد."
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، "دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و بە ئەنجام گەیاندنی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكان، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت."
بەگوێرەی پۆلیسی سلێمانی، "تۆمەتبارەکە ناوی (ب. ج. ر.)ە و لە دایكبووی ساڵی 1985ـە، بە بڕیاری دادوەر راگیراوە؛ تۆمەتبار لە هەریەك لە بنكەكانی پۆلیسی بەكرەجۆ، سەرا، ئەزمەڕ و هەواری شار فەرمانی گرتنی هەبووە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ