دژەتیرۆرى عێراق: چوار داعش لە هەولێر، سلێمانى و کەرکووک دەستگیرکران

04-09-2023
هەستیار قادر
نیشانەکردن داعش دژەتیرۆری عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەزگاى دژەتیرۆرى عێراق دەڵێت، چوار ئەندامى رێکخراوى داعش لە هەولێر، سلێمانى و کەرکووک دەستگیرکراون کە یەکێکیان سەرکردەیەکى ئەو رێکخراوە بووە و شارەزای بواری دروستکردنی تەقەمەنى بووە.
 
دەزگای دژەتیرۆرى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئەمڕۆ (4ـی ئەیلوولی 2023) رایگەیاند، بە هاوئاهەنگى بەڕێوەبەرایەتیى دژەتیرۆرى هەولێر، توانیویانە سەرکردەیەکى رێکخراوى داعش لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان دەستگیر بکەن کە شارەزاى بواری تەقەمەنی بووە.
 
دەزگاى دژەتیرۆرى عێراق ئاماژەى بەوەداوە؛ بە هاوکاریی دژەتیرۆرى سلێمانى و لە دوو ئۆپەراسیۆنى جیاوازیشدا لە ناحیەى بازیان و قەزاى چەمچەماڵ، دوو چەکدارى داعشیان دەستگیرکردووە.
 
لەبەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە سنوورى پارێزگاى کەرکووک ئەندامێکى دیکەى داعشیان دەستگیرکردووە.
 
لە 27ـی ئابى 2023 دەزگاى دژەتیرۆرى عێراق رایگەیاند، تاوەکو ئەو کاتە بە هاوکاریی دەزگا ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستان 147 داعش و داواکراویان دەستگیر کردووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە