پۆلیسی کەرکووک: حکومەتی عێراق مووچەی شەهیدانە بۆ شەهیدەکانی کەرکووک دەبڕێتەوە

04-09-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن خۆپێشاندان لە کەرکووک
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، ئەو کەسانەی لە گرژییەکانی دوو رۆژ لەمەوبەری کەرکووک گیانیان لەدەستدا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بە شەهید دەنووسرێن و شەهیدانەیان بۆ دەبڕدرێتەوە.  
 
رۆژی دووشەممە 04-09-2023، عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لیژنەیەکی بە سەرۆکایەتیی لیوا یەحیا رەسوول پێکهێناوە و سەردانی ماڵی ئەو کەسانە دەکەن کە لە رووداوەکانی کەرکووک شەهید بوون و ئەوانەش کە برینداربوون. یارمەتییەکی دارایی بە برینداران و ئەو خێزانانەش دەدات کە شەهیدیان هەبووە." 
 
بە گوتەی عامر شوانی، لەسەر داوای پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی عێراق، ئەوانەی کە گیانیان لەدەستداوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە مەلەفیان بۆ دەکرێتەوە و بە شەهید هەژمار دەکرێن. 
 
کاژێر 05:00ـی ئێوارەی رۆژی شەممە 2ـی ئەیلوول دژی داخستنی رێگەی کەرکووک – هەولێر لەلایەن هەندێک عەرەب و تورکمانی دانیشتووی کەرکووکەوە، بەشێک لە کوردانی دانیشتووی ئەو شارە خۆپێشاندانیان کرد و لە ئەنجامدا گرژی دروستبوو و چوار کەس کورد گیانیان لەدەستدا و 16 کەسی دیکە برینداربوون. 
 
دوای ئەو گرژییانە، هێزێکی زۆر لەنێو گەڕەکە کوردییەکانی شاری کەرکووک بڵاوەی پێکرا کە پێکهاتبوون لە دژەتیرۆری عێراق، سوپا و پۆلیس. سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووکەوە بە رووداوی گوت، ئەو هێزانە نزیکەی 30 کوردیان دەستگیرکرد، بەڵام بە هەوڵەکانی شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق 26 کەسیان ئازادکراون. هاوکات حەشدی شەعبیش حەوت کوردی دەستگیرکرد و رادەستی پۆلیسی کەرکووکی کردوون و ئەوانیش ئازادیان کردوون. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاگرکەوتنەوە لە سنووری ئامێدی. وێنە: رووداو

لە ئامێدی 40 دۆنم زەوی و باخی هاونیشتمانییان بەهۆی شەڕەوە سووتان

لەسەر رێگەی ئامێدی- دێرەلۆک 40 دۆنم زەوی کە بەشێکیان رەز و باخی هاونیشتمانییان بوون لە یەک رۆژدا سووتان. ئەوەش بەهۆی شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا.