کچە وەرزشڤانێکی مهاباد ئەمساڵ لە خولی ئەڵمانیا یاری دەکات

04-09-2023
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کچە وەرزشڤانێکی کوردی خەڵکی مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان کە یاریزانی تێنسی سەر مێزە، گرێبەستی لەگەڵ تیمێکی ئەڵمانیی واژۆکردووە و ئەمساڵ لە خولی ئەو وڵاتە ناسراو بە بوندسلیگا یاری دەکات.
 
کەیوان خۆشبەخت، بەرپرسی ئیدارەی وەرزش و لاوانی شاری مهاباد بۆ میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، ئیلینا رەحیمی، کچە وەرزشڤانی خەڵکی ئەو شارە و یاریزانی تێنسی سەر مێز، پەیوەندی بە تیمی ئەنگل هاستلی ئەڵمانی کردووە و ئەمساڵ بەشداری لە یارییەکانی خولی ئەڵمانیا (بوندسلیگا)دا دەکات.
 
کەیوان خۆشبەخت گوتی، پار ئەم کچە وەرزشڤانە کە یاریزانی تیمی سایپای کەرەج بوو، لەگەڵ ئەو تیمە لە خولی ئێرانی تایبەت بە ژنان، کۆپای قارەمانێتی تنێسی سەر مێزی بردەوە.
 
ئەلینا رەحیمی، تەمەنی 19 ساڵە و لە شاری مهابادی رۆژ‌هەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و هەشت ساڵە ئەندامی تیمی نەتەوەیی تێنسی سەرمێزی ژنانی ئێرانە.
 
بە پێی پلەبەندی جیهانی، ئەم کچە وەرزشڤانە کوردە لە پلەی 282ی جیهانیدایە و لە سەر ئاستی ئێرانیش لە پلەی یەکەمدایە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە