کەشناسی: سبەی شەپۆلی گەرما کۆتایی دێت

04-09-2022
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی دەڵێت، لە سبەی دووشەممەوە دابەزینی پلەی گەرما دەستپێدەکات.
 
رۆژی دووشەممە 4-9-2022 کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ دووشەممە پلەی گەرما دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە. هاوکات ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە 4-9-2022 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەم شەپۆلەی گەرما لە سبەینێوە کۆتاییدێت".
 
ئاسۆ کەمال گوتی: "لە دووشەممەوە پلەی گەرما دادەبەزێت و دابەزینەکە رۆژانی دواتریش بەردەوام دەبێت؛ هەر ناوچەیەک بەگوێرەی سرووشتی خۆی پلەی گەرماکەی دادەبەزێت، بەتایبەت لە شەودا پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت".
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پێشبینی بۆ پلەی گەرمای سبەی بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
 
هەولێر - 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی - 40 سیلیزی
دهۆک - 40 سیلیزی
کەرکوک - 45 سیلیزی
هەڵەبجە - 42 سیلیزی
زاخۆ - 42 سیلیزی
سۆران - 41 سیلیزی
گەرمیان - 46 سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر

لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ تاوەکو دوای سەری ساڵ مامەڵەکانی هاونیشتمانییان رادەگیرێن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە مامەڵەکانی هاووڵاتییان رادەگرێت تاوەکو دەستپێکردنەوەی دەوام لە سەرەتای ساڵی نوێ.