کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئەنقەرە دەستیپێکرد.
پێشتر سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئامادەیی وڵاتەکەی نیشانداوە بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بە پێشكهشكردن و ناردنى يارمهتى و پێداويستيى پزيشكى.
بەپێی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە برهودانى زياتر به جموجووڵ و ئاڵوگۆڕى بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کراوەتەوە.
فەلاح مستەفا، راوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت، سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر داوای رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بووە.
شاندی یاوەری نێچیرڤان بارزانی پێكهاتووە لە فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەركایەتیی هەرێمی كوردستان، كەریم شنگالی، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان و فەلاح مستەفا راوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێمی كوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ