ئاگرێکی گەورە لە چیای گۆیژەی سلێمانی کەوتەوە

04-09-2020
کۆشش بێستانسووری
دیمەنێک لەو ئاگرەی ئەمشەو لە چیای گۆیژە کەوتەوە. وێنە: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
دیمەنێک لەو ئاگرەی ئەمشەو لە چیای گۆیژە کەوتەوە. وێنە: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
نیشانەکردن چیای گۆیژە ئاگرکەوتنەوە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
شەوی رابردوو ئاگرێکی گەورە لە چیای گۆیژەی سلێمانی کەوتووەتەوە. بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سلێمانی دەڵێت بەهۆی پاشماوەی ئاگر و خەڵووزی نێرگەلە رووداوەکە کەوتووەتەوە. بەپێی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییانەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراون، ئاگرەکە گەورە بووە.
  
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاندووە، تیمەکانی پۆلیسی بەرگریی شارستانی، پۆلیس، ئاسایش، لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی و لیواکانی سکرتاریەت و هاونیشتمانیان توانیویانە لە کاژێر 05:00ی بەیانی ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت.

عەمید دیار، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سلێمانی دەڵێت "کەسانێک زۆر نابەرپرسیارانە مامەڵە دەکەن و گەشتیارێکی زۆر شەو تاوەکو بەیانی لەو چیایە دەمێنێتەوە و لەوێ دەخەون، پاشماوەی ئاگر و خەڵوزی نێرگەلەکانیان دەبێتە هۆکارێک بۆ کەوتنەوەی رووداوی لەم جۆرە و سەرئەنجام دەبێتە هۆی ناشرینبوونی سرووشتی جوانی ئەم شارە، بۆیە پێویستە لایەنی پەیوەندیدار هەوڵبدات کۆنترۆڵی ئەم دیاردەیە بکات".

بەرگریی شارستانیی سلێمانی هۆکاری خێرا تەشەنەکردنی ئاگرەکەی بۆ "با"یەکی بەهێز گەڕاندووەتەوە و رایدەگەیێنێت "گەرچی بەهۆی بوونی رەشەبایەکی بەهێز ئاگرەکە زۆر زوو تەشەنەی کردبوو، وە سنوورێکی فراوانی گرتبوەوە، بەڵام توانرا بە هەوڵی  کارمەندانی بەرگریی شارستانی و هاوکاریی تیمەکانی لیوای یەکی پاراستن و پۆلیسی دارستان لە بەرەبەیاندا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت".

هاونیشتمانییەک باسی لەوە کردووە، بەهۆی دروستنەکردنی ئاگربڕ و خێرایی با، ئاگرەکە بەشێکی زۆر لە درەختەکانی چیای گۆیژەی سووتاندووە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی داوادەکات حکومەت ئاوڕێکی جیددی لە تیمەکانی بەرگریی شارستانی بداتەوە و جلوبەرگ و پێداویستیی ئاگرکوژاندنەوەیان بۆ دابینبکات.
 
چەند رۆژێک پێش ئێستاش رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە چیای گۆیژە هەبوو، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی سیتەک، رزگاری و چوارباخ بە هاوکاریی تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک لەو باڵەخانانەی بڕیارە لە هەڵەبجە بۆ کرێنشینان دروستبکرێن. وێنە: رووداو

لە ساڵی 2014ـەوە 300 یەکەی نیشتەجێبوون لە هەڵەبجە بۆ کرێنشینان تەواو نەبوون

لە پارێزگای هەڵەبجە 25 باڵەخانە بۆ کرێنشينان و کەمدەرامەتان دروستکراون، کە لە 300 یەکەی نیشتەجێبوون پێکهاتووە، بڕيار بوو پرۆژەکە لە ماوەی 400 رۆژدا هەموو کارەکانی تەواو ببێت؛ بەڵام دوای سێ جار راوەستان و دەستپێکردنەوە، هێشتا کارەکانی پرۆژەکە تەواو نەکراون