بەڕێوەبەری نوێی گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان دەستبەکار بوو

رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەری گشتیی نوێی گومرگ و جێگرەکەی لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەستبەکار بوون.
 
رۆژی یەکشەممە 4ـی ئابی 2024، لە رێوڕەسمێکدا بەئامادەبوونی راوێژکارانی وەزارەت و یاسین واحید، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەت؛ ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی کرا.
 
کەمال رەئووف، لە شوێنی ساماڵ عەبدولڕەحمان، وەک بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ و جەوهەر مەحموود، لە شوێنی عەبدولقادر عەبدوڵڵا، وەک جێگری بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان دەستبەکار بوون.
 
لە دوای دەستبەکاربوونیان، راوێژکاران و بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەت، بەناوی وەزیری داراییەوە پەیامی پیرۆزبایی و پاڵپشتییان بە دەستبەکاربووانی نوێ گەیاند.
 
رووداو پەیوەندی بە ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری پێشووی گومرگ کرد، رایگەیاند، "کۆتاییهاتنی ئەرکەکەم دوای چەند ساڵێک لە کارکردنم دێت لەو بەڕێوەبەرایەتییەدا و ئاڵوگۆڕێکی ئاسایی بووە، لە داهاتووشدا لە ئەنجوومەنی وەزیران بەردەوام دەبم لە کارەکانم".