رووداو دیجیتاڵ
دوای هۆشداریی تەندروستی سلێمانی لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی سکچوون و رشانەوە، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی شارەکە دەڵێت، هەر سەوزەیەک بە ئاوی پیس ئاوبدرێت کێڵگەکەی لەنێودەبەن.
گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە 04-08-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە رێگەی لیژنەی تایبەتەوە لە عەلوەی سلێمانی، چاودێری هەموو سەوزە و میوەیەک دەکەین. هەر سەوزەیەک بە ئاوی قورس ئاو بدرێت، لێپێچینەوە لەگەڵ خاوەنەکەی دەکەین و کێڵگەکەش لەنێو دەبەین".
دوێنێ بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی سلێمانی بە چەند خاڵێک داوای لە هاونیشتمانیان کرد، خۆیان لە تووشبوون بە سکچوون و رشانەوە بپارێزن؛ راشیگەیاند، یەکێک لە رێگەکانی خۆپاراستن دڵنیابوونەوەیە لە خاوێنی سەوزە.
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی گوتی، هەر هاونیشتمانییەک لە سەرچاوەی هەر جۆرێکی سەوزە ئاگاداریان بکاتەوە کە بە ئاوی پیس ئاو دەدرێت، بەدەم داواکەیەوە دەچن و پشکنین بۆ سەوزەکە دەکەن.
لیژنه‌ی خۆپارێزی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای سكچوون و رشانه‌وه لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی سلێمانی لە راگەیێندراوەکەدا بۆ خۆپارێزی لە پەتای سکچوون و رشانەوە ئەم خاڵانەی خستووەتەڕوو:
- پێویسته سه‌وزه و میوه به باشی بشۆردرێنه‌وه به ماده‌ی په‌رمه‌نگه‌ناتی پۆتاسیۆم یان به خوێ یان هه‌ر پاكژكه‌ره‌وه‌یه‌كی دیکە، پاشان ئاوێكی زۆری پێدابكرێت.
- خواردنی سه‌ر عه‌ره‌بانە و ده‌ستگێڕه‌كان مه‌خۆن بۆ پاراستنتان له نه‌خۆشی.
- لانیکەم تانكی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵه‌كانتان 6 مانگ جارێك پاک بکەنەوە. ده‌بێت به‌رده‌وام سه‌رداپۆشراوبێت.
- دڵنیابه له‌سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه، ته‌نیا ئاوی به‌لوعە [ئەو ئاوەی دەدرێتە ماڵان] یان لە بوتڵكراوی كارگه‌كان به‌كاربێنه بۆ خواردنه‌وه. ئه‌گه‌ر ئاوی بیرت به‌كارهێنا به باشی بیكۆڵێنه و پاشان به‌كاری بهێنه.
- ده‌سته‌كانت به به‌رده‌وامی بشۆ به سابوونی شل، به تایبه‌تی پێش نان خواردن، ئاماده‌كردنی خواردن، شیرپێدانی دایك بۆ كۆرپه‌كه‌ی و به‌كارهێنانی ده‌رمان.
- له كاتی توشبوونت به سكچوون و رشانه‌وه شله‌مه‌نی زۆر بخۆرەوە و به زووترین كات سه‌ردانی نزیكترین مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی بكه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ