لە ئاگری هەورەبرووسکە لە ماڵێكی دا و سێ کەس بریندار بوون

04-08-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای ئاگری باکووری کوردستان هەورەبرووسکە لە ماڵی هاووڵاتییەکی دا و ماڵەکە ئاگری گرت. سێ کەس کە هەوڵیان دا ئاگرەکە بکوژێننەوە بریندار بوون و کەسێکیش بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە تەندروستیی تێکچوو.
 
رووداوەکە شەوی شەممە 3ی ئابی 2024 لە گوندی ئاخادەڤێ روویدا. لە کاتی بارانباریندا هەورەبروسکە لە ماڵی جەنگیز دورسونی دا، بەو هۆیەوە ماڵەکەی ئاگری گرت.
 
سێ کەس لە دراوسێکانیان کە بە هانایانەوە چوون و ویستوویان ئاگرەکە بکوژێننەوە، سووتان و کەسێکیش بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە تەنگەنەفەس بووە.
 
تیمەکانی بەرگری شارستانی سەر بە شارەوانی ئاگری، ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد و بریندارەکانیش برانە نەخۆشخانەی فێرکاری ئاگری.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە