ئاسایشی هەولێر: ئەو کەسەمان دەستگیرکرد لە کەرکووک هاوژین، خەسوو و خەزووری کوشت

04-08-2023
هیدایەت جان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئاسایشی هەولێر دەڵێت، ئەو تۆمەتبارەی لە کەرکووک هەڵیکوتابوویەسەر ماڵی خەزووری و هاوژین، خەسوو و خەزووری کوشتبوو، ئەمڕۆ لە شاری هەولێر دەستگیر کرا و رێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتە بەر.
 
رۆژی هەینی، 4ی ئابی 2023، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، "دواى ئەوەی رۆژی سێی ئابی 2023 لە گەڕەکی کەرامەی شاری کەرکووک تۆمەتبارێک بە ناوی (ه ، م ، ع ) بە چەک هێرشی کردە سەر ماڵی خەزووری و بووە هۆی کوژرانی خەزوری بە ناوی، ئەحمەد عەباس ساڵح و خەسووی بە ناوی شلێر ساڵح و خێزانی تۆمەتبارەکە بە ناوی فێنک ئەحمەد عەباس و برینداربوونی کوڕە خەزوورەکەی بە ناوی محەممەد عەباس ساڵح، زانیاریمان بەدەست گەیشت کە تۆمەتبارەکە بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتووه و دواتر بۆمان دەرکەوت کە تۆمەتبارە دێتە شاری هەولێر".
 
دەستڕێژی گولـلەی زاواکە بۆسەر ماڵی خەزووری لە گەڕەکی کەرامەی کەرکووک بووە. ئاسایشی هەولێر دەڵێت، "رێکاری یاسای بەرامبەر تۆمەتبارەکە گیراوەتە بەر".
 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، "دوای بەدواداچوونی تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، توانیمان تۆمەتبار (ه ، م ،ع) دەستنیشان بکەین، دوای وەرگرتنی رەزامەندیی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ هيزەكانی ناوەخۆ و بەڕێوەبەرايەتیی پوليسی هەولێر و بەڕێوەبەرايەتیی بازگەكان، دەستگیرمان کرد".
 
عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دوێنێ پێنجشەممە بە رووداوی راگەیاند، بکوژەکە تەمەنی 30 ساڵە و هاوژینەکەی تۆراوە، بۆ هێنانەوەی چووە بۆ ماڵی خەزووری، بەڵام لەوێ بووە بە دەماقەڵەیان و دەستڕێژی لێکردوون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."