چیرۆکی خنکانی دوو برای ئۆتیزم لە حەوزێکی ئاودا لە دهۆک

04-08-2022
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
چیرۆکی خنکانی دوو برای ئۆتیزم لە حەوزێکی ئاودا لە دهۆک
چیرۆکی خنکانی دوو برای ئۆتیزم لە حەوزێکی ئاودا لە دهۆک
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوو برا لە دهۆک کە هەردووکیان نەخۆشیی ئۆتیزمیان هەبوو، لە حەوزێکی ئاودا خنکان، ئەوان لەگەڵ خێزانەکەیان بە میوانی چووبوونە ماڵی پوورێکیان.
 
محەممەد ئامێدی، کەسوکاری دوو منداڵەکە بە رووداوی گوت، "بە میوانی هاتبوونە ماڵی پووریان، بۆ خواردنی نیوەڕۆ بە میوانی هاتبوون، چۆن چوونەتە نێو حەوزەکە ئێمە نازانین!، ئەمە کاری خودایە، ئەمانەتی خۆی لێ وەرگرتنەوە."
 
وەسام بەشاری تەمەن 11 ساڵ و حوسام بەشاری تەمەن 10 ساڵ، هەردووکیان نەخۆشیی ئۆتیزمیان هەبوو، دوای ئەوەی نوێژ لەسەر تەرمەکانیان کرا، لە گۆڕستانی شاخکێ لە دهۆک بەخاکسپێردران.
 
هەڤاڵ سەعید، کەسوکاری دوو منداڵەکە باس لەوە دەکات، "نیوەڕۆ گوتوویانە دەچینە ماڵی پوورمان، حەوزێکی ئاویان هەیە [بۆ ئاودانی باخەکەیان بەکاری دەهێنن] تاوەکو دایکیان خواردنی خواردووە، کەوتوونەتە نێو ئاوەکە و [خنکاون]"
 
خورشید باکۆزی، یەکێکی دیکەیە لە کەسوکاری دوو منداڵەکە و ئاماژە بەوە دەکات، "منداڵە گەورەکە چووە بۆئەوەی براکەی دەربهێنێت، بەڵام ئەویش کەوتووەتە ئاوەکە و [خنکاوە]، لەوکاتەدا کەس لەوێ نەبووە کە زوو دەریانبهێنێت، ئەو کاتە زانیویانە کە هەردووکیان خنکابوون."
 
باوکی دوو منداڵە خنکاوەکە خەڵکی شاری موسڵە و دایکیشیان خەڵکی شاری دهۆکە، نزیکەی 20 ساڵە پرۆسەی هاوژینییان پێکهێناوە و لە دهۆک نیشتەجێن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە