دار گوێزه‌كانى هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان تووشی نەخۆشی بوون
رووداو - هەڵەبجە
سێ ساڵه گوێزه‌كانى هه‌ورامان و هه‌ڵه‌بجه گيرۆده‌ى نەخۆشی لاڕه‌شە بوون و نه‌خۆشيه‌كه بەشێکی زۆر له گوێزه‌كانى وشككردووه، هێنده كاريگه‌رى هه‌بووه ناويان ناوه شێرپه‌نجه‌ى گوێز.
حاميد عومه‌ر، باخه‌وانێکی هەڵەبجەیی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "زه‌ره‌رێكى زۆرمان لێكه‌وتووه ، چونكه ئه‌م باخه ئه‌گه‌ر دارگوێزه‌كه نه‌خۆش نه‌كه‌وێت، له ساڵێكدا زياتر له 50 هه‌زار گوێزى هه‌بێت، له ڕووى ئابووريیه‌وه سوودێكى زۆرى هه‌يه بۆمان، ره‌نگه به‌شى بژێوى 6 مانگى خێزانه‌كه بكات، له‌به‌رئه‌وه دارگوێزمان به قه‌ده‌ر منداڵێكى خۆمان خۆش ده‌وێت".
نه‌خۆشيه‌كه له ره‌گى گوێزه‌كه‌وه به درێژايى 2 مه‌تر له قه‌ده‌كه‌ى ده‌دات، دواتر ورده ورده گه‌ڵا به گوێزه‌كه‌وه ناهێڵێت تاوه‌كو وشك ده‌بێت، له هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان 85 هه‌زار دارگوێز هه‌يه نه‌خۆشيه‌كه له زياتر له 25 هه‌زار دارگوێزى داوه.
هۆشمه‌ند عه‌بدوڵڵا، باخه‌وانێکی دیکە بە رووداوی راگەیاند: "من 4 ساڵه له‌سه‌ر ئه‌م باخه باخه‌وانم، ساڵێكيان نزيكه‌ى 30 هه‌زار گوێزى هه‌بوو ، دواى ئه‌وه بۆ ساڵه‌كانى ديكه 2 هه‌زار بۆ 3 هه‌زار گوێزى هه‌بووه، جارى وا هه‌يه نه‌ڕۆشتوين به لاى داره‌كه‌وه باخه‌كه بژێوى ده‌رناهێنێت دڵيشت نايه‌ت به‌جێى بهێڵيت".
نه‌خۆشيه‌كه له رێگه‌ى با ، باڵنده و ئاوه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى هه‌ڵه‌بجه، ده‌رمانى پێويست ده‌داته باخه‌وانه‌كان بۆ له ناوبردنى نه‌خۆشيه‌كه.
ئومێد ئه‌حمه‌د، به‌رپرسى به‌شى رێنمایى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى كشتو‌كاڵى هه‌ڵه‌بجه بە رووداوی راگەیاند: "ئه‌گه‌ر جووتياره‌كان هه‌موويان په‌يڕه‌وى رێنمايیه‌كان بكه‌ن و ئه‌و ده‌رمانه به‌كاربهێنن كه بۆمان هێناون ، به‌يه‌كجارى نه‌خۆشیيه‌كه له‌ناو ده‌برێت ، ئه‌گه‌ر جووتيارێك ده‌رمانه‌كه به‌كارنه‌هێنێت له‌وه ده‌چێت نه‌خۆشيیه‌كه بمێنێته‌وه و بگوێزرێته‌وه بۆ باخێكى ته‌نيشتى ، ناتوانين به زۆر ده‌رمانه‌كه‌يان بده‌ين به سه‌ردا".
نه‌خۆشیيه‌كه گوێزى ته‌مه‌ن 100 ساڵه‌ى وشككردووه، به‌ڵام باخەوانەکان ئيراده‌يه‌كى به‌هێزيان هه‌يه و بێ هيوا نين ، به تايبه‌تى ئه‌مساڵ كه‌شوهه‌وا هاوكاريان بووه له هه‌ندێك شوێن گوێزى باشيان هه‌بێت.
پێداچوونەوە؛ عومەر شایان