بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک لە کرماشان 17 کەس بریندار بوون

04-07-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک، 17 کەس بریندار بوون.
 
ئێوارەی دوێنێ (چوارشەممە، 03-07-2024) مەسعود قەلعەسفیدی، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، رووداوەکە هیچ گیانلەدەستدانێکی لێنەکەوەتووەتەوە، سەرجەم بریندارەکان گەیێندراونەتە نەخۆشخانە و تەندروستیشیان جێگیرە. 
 
تاوەکو ئێستا هۆکاری وەرگەڕانی پاسەکە رانەگەیێندراوە، بەڵام ئەمە یەکەم جار نییە بەوشێوەیە لە کرماشان پاس وەردەگەڕێت و رووداوەکەش برینداری لێدەکەوێتەوە.
 
21ـی ئایاری 2022، بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک لە رێگەی کرماشان کۆزەران 13 کرێکار بریندار بوون، هەروەها 9ـی حوزەیرانی 2022، بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی دیکە لە نزیک کرماشان، لانیکەم 17 کەس بریندار بوون، هۆکاری سەرەکیی وەرگەڕانیان بۆ خراپیی رێگەوبانەکان گەڕێندراوەتەوە. 
 
ساڵانە ژمارەیەکی زۆر خەڵک بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیان لەدەستدەدەن.
 
رۆژی 7ـی نیسانی 2024، ئەحمەد شیرانی، بەڕێوەبەری ناوەندی زانیاری و کۆنترۆڵی ترافیکی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران رایگەیاند، لە سەرەتای نەورۆزەوە تائێستا 100 هەزار رووداوی هاتووچۆ لەو وڵاتە روویانداوە، بەهۆیانەوە 813 کەس گیانیان لەدەستداوە و 21 هەزار و 441 کەسیش بریندار بوونە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە