گەنجێکی سنووری هەڵەبجە بە چەقۆ کوژرا؛ پۆلیس روونکردنەوە دەدات

رووداو دیجیتاڵ
 
پۆلیسی هەڵەبجە لەبارەی کوژرانی گەنجێکی سنوورەکە بە چەقۆ روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، "لە ئەنجامی شەڕ و دەمەقاڵە بووە".
 
گەنجە کوژراوەکە ناوی (س. س. ع) و تەمەنی 19 ساڵە، دانیشتووی گوندی بەکراوای ناحیەی سیروانە لە پارێزگەی هەڵەبجە.
 
بەرزان عوسمان، گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، گەنجەکە لە شەڕ و دەمەقاڵەدا چەقۆی بەرکەوتووە و پاش ئەوەی گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە؛ دواتر تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە.
 
هەروەها دەشڵێت، بەپێی مادەکانی یاسای 406ـی سزادانی عێراقی، فەرمانی گرتن بۆ دوو تۆمەتباری رووداوەکە دەرچووە و تیمەکانیان سەرقاڵی گەڕانن بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنیان.