کۆمیسیۆن: زیاتر لە 380 هەزار کارتی بایۆمەتریی دەنگدان وەرنەگیراونەتەوە

04-07-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووادو دیجیتاڵ 

بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق هێشتا زیاتر لە 380 هەزار کارتی بایۆمەتریی دەنگدان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان وەرنەگیراونەتەوە.
 
بەپێی دوایین داتاکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هێشتا رێژەی وەرنەگرتنەوەی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان لە ئۆفیسەکانی کۆمیسیۆن لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەرزە، بەرپرسێکی کۆمیسیۆن داوا دەکات خەڵک کارتەکانیان وەربگرنەوە بۆ ئەوەی بتوانن بەشداریی هەڵبژاردن بکەن.
 
د. عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە رووداوی گوت: "کارتی بایۆمەتریی دەنگدان لە پێویستییەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدانە، پێویستە لەو ماوەیەی کە ماوە پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان خەڵک بڕۆن و کارتەکانیان وەربگرنەوە."
 
کارتی بایۆمەتریی دەنگدان کە تایبەتە بە دەنگدەرانی گشتی، تایبەت و ئاوارەکان تاوەکو ئەمڕۆ پێنجشەممە، 4ـی تەممووز بەمشێوەیەیە: 
 
کۆی گشتیی کارتی بایۆمەتری
818 هەزار و 979
 
وەرگیراوە
438 هەزار و 533 
53.5%
 
وەرنەگیراو
380 هەزار و 464
 
رێژەی وەرنەگیراوە
46.4%
 
پارێزگاکان:
 
هەولێر:
 
- کۆی گشتیی کارتی بایۆمەتری:
349 هەزار و 639
وەرگیراوە:
156 هەزار و 914
44.8%
وەرنەگیراوە:
192 هەزار و 725
رێژەی وەرنەگیراوە:
55.1%
 
سلێمانی:
 
- کۆی گشتیی کارتی بایۆمەتری:
301 هەزار و 696 
وەرگیراوە:
170 هەزار و 919 
56.6%
وەرنەگیراوە:
130 هەزار و 777
رێژەی وەرنەگیراوە:
43.3%
 
دهۆک:
 
- کۆی گشتیی کارتی بایۆمەتری:
167 هەزار و 662 
وەرگیراوە:
110 هەزار و 700 
66%
وەرنەگیراوە:
56 هەزار و 962
رێژەی وەرنەگیراوە:
33.9%
 
رۆژی چوارشەممە، 26-06-2024، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی 20ـی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە