لە زانکۆی سۆران ٤٣٠ قوتابی بە پلەی بەکالۆریۆس بڕوانامەی دەرچوونیان پێبەخشرا

لە زانکۆی سۆران ٤٣٠ قوتابی بە پلەی بەکالۆریۆس بڕوانامەی دەرچوونیان پێبەخشرا. دەرچوانی زانکۆکەش ئاواتەخوازن دوای تەواوکردنی قۆناغەکانی خوێندن، حکومەت شوێنێکیان بۆ بکاتەوەو دایانمەزرێنێت.

سەرۆکی زانکۆی سۆران دەربارەی پلانی داهاتوویان دەڵێت "پلانمان هەیە وەک یەکەم زانکۆ لە هەرێمی کوردستان سیستەمی زانکۆکە بکەینە ئەلکترۆنی و ئەندرۆید، بۆئەوەی چی دیکە کار بە سیستەمی کاخەزی نەکرێت.