کۆبوونەوەی خاشاک لە شیلادزێ هاونیشتمانیانی نیگەران کردووە

05-06-2024
عەدنان رەشید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

خاشاکێکی زۆر لەنزیک شیلادزێ لە پارێزگای دهۆک کەڵەکە بووە و دانیشتووانەکەی هەراسان کردووە.
 
خاشاکەکە تەنیا 400 مەتر لە ماڵانەوە دوورە. نزار عەبدوڵڵا، دانیشتوویەکی شیلادزێیە و لە بەرنامەی (بەرپرسیار)ی تۆڕی میدیایی رووداودا، کە کەڤین حوسێن پێشکێشی دەکات، گوتی، "شەو ئاگر لە خاشاکەکە بەردەدرێت و دووکەڵ ئاسمانی شیلادزێ دادەپۆشێت؛ ئەوەش زیانی زۆری بۆ خەڵک و ژینگەی شیلادزێ هەیە."
 
کارگەی ریسایکلینی قەدش لە سنووری ئامێدی دامەزراوە. سەرچاوەیەک لە کارگەکە بە رووداوی گوت، "بەهۆی نەبوونی پردەوە بۆ بارهەڵگر نەمانتوانیوە خاشاکەکە بگوازینەوە بۆ کارگەکە. لە ماوەیەکی نزیکدا پرد دروست دەکەین و ئیدی خاشاکەکە بۆ کارگەکە دەگوازینەوە."

 

هاوکات د. نەجمەدین نێروەیی، پسپۆڕی ژینگە لە بەرنامەی (بەرپرسیار)دا باسی لە زیانەکانی خاشاک کرد و گوتی، "کەڵەکەبوونی چەندین جۆری خاشاک لە یەک شوێن زیانی زۆر بە ژینگە دەگەیێنێت. هەر کاتێک ئاگر لە خاشاک بەردەدرێت، دووکەڵەکەی هەوا پیس دەکات و گازی گەرمکەر پەیدا دەکات و ئۆکسجینی پاک ناهێڵێت."
 

 
شارەوانیی شیلادزێ داوای لە قایمقامی ئامێدی کردووە کێشەی خاشاکی سنوورەکە چارەسەر بکات. سەربەست حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی شیلادزێ بە رووداوی گوت، "بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە خاشاکەکە بۆ کارگەکە نەگوازراوەتەوە."
 
وارشین سەلمان، قایمقامی قەزای ئامێدی بە رووداوی گوت، "بەدواداچوون بۆ کەڵەکەبوونی خاشاکی شیلادزێ دەکەم. نابێت هیچ خاشاکێک لە سنوورەکە کەڵەکە ببێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی لەبارەی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی پارتی: هەر کەسێک لە پشتیەوە بێت رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەوڵی "تیرۆرکردن"ـی ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، "پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکان هەوڵی ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدەن".