رووداو دیجیتاڵ
سنووری گوندی گەڵاڵی قەزای ماوەت لە پارێزگای سلێمانی بۆردوومانكرا و بە گوتەی دانیشتوویەكی ئەو گوندە، كەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکیش بریندارە.
رۆژی یەكشەممە 4-6-2023 سنووری گوندی گەڵاڵی بۆردوومانكرا. بە گوتەی هاونیشتمانییەكی گوندەكە كە قسەی بۆ رووداو كرد، بۆردوومانەكە لە دەرەوەی شوێنی نیشتەجێبوون بووە و لە ئەنجامدا "كەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکیش برینداربووە."
لەبارەی گواستنەوەی بریندارەکە بۆ نەخۆشخانە، تەندروستیی ماوەت بە رووداوی گوت، تاوەکو ئێستا هیچ بریندارێک بۆ نەخۆشخانە نەگواستراوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دوو رۆژە درۆن و فڕۆکە بە ئاسمانی ئەو ناوچەیەدا سووڕاونەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ