رووداو دیجیتاڵ
سوپای عێراق لە سنووری پێنج گوندی سەر بە ناحیەی سەرگەڕانی کەرکووک بەردەوامە لە رێگریکردنی کاری کشتوکاڵیی جووتیارانی کوردی ناوچەکە و بەهۆی کارکردنیانەوە 12 جووتیاری لەگوندی شەناغە دەستگیرکردووە.
رۆژی یەکشەممە، 4ـی حوزەیرانی 2023، محەممەد ئیسماعیل، نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لەماوەی دوو رۆژدا فیرقەی هەشتی سوپای عێراق 16 جووتیاری کوردی دەستگیرکردووە و هەر ئەمڕۆ 12 جووتیاری لەسەر زەوییەکانیان دەستگیرکردووە بەهۆی ئەوەی کاریان لەسەر کێڵگەکانیان کردووە."
نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان گوتیشی، "سوپا مامەڵەیەکی ناتەندروست لەگەڵ جووتیاران دەکات و رێگرە لە کارکردنمان."
سەرەتای ئەم هەفتەیەش نوێنەری گوندەکانی پەلکانە، گابەڵەکە، شەناغە، خەرابە و سەربەشاخ بانگهێشتی بارەگا سەربازییەکان کران و پێیان راگەیێندرابوو، نابێ هیچ کارێک لەسەر زەوی و زارەکانیان لەدوای دروێنەی گەنم و جۆی ئەم وەرزە بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ