نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات
رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان رووداو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاژێر 14:00 دەگاتە بەغدا و لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە، لەبارەی کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە هەولێر و بەغدا گفتوگۆ دەکەن.
ئێوارەی ئەمڕۆش نێچیرڤان بارزانی بەشداری دیداری عێراق لە بەغدا دەکات، لە پانێڵێکی تایبەتدا بە ناونیشانی هەرێمی کوردستان لایەنێکی کارا لە گۆڕەپانی نیشتمانی و نێودەوڵەتیدا قسە دەکات.
هەر لە دیداری بەغدا کە لە رۆژی 2ـی ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ دوایین رۆژی دەبێت، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی سیاسەتی عێراق، کاری لەپێشینە و ئاڵنگارییەکانی بەردەم وڵاتەکە دەکات.
لە رۆژی یەکەمی "دیداری عێراق" بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی، گفتوگۆ و مێزگردی داخراو بەڕێوەچوون. د. دلاوەر عەلائەدین، سەرۆکی ئینستیتیوتی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە - مێری لەبارەی بەشداریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، "لە کۆتایی دیدارەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراقی رووبەڕووی ئەو گفتوگۆیانە دەبنەوە بۆ ئەوەی بزانرێ دیدگەیان بۆ ئایندەی عێراق چییە."