گەورەترین نەمامگەی گوڵی سرووشتی لەسەر ئاستی عێراق لە هەولێرە
رووداو - هەولێر
گەورەترین نەمامگەی گوڵی سرووشتی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەولێرە، رۆژانە نزیکەی 18 هەزار گوڵ لە 60 جۆری جیاواز لێدەکەنەوە.
یازدەیەمین پێشانگەی گوڵی سرووشتی لە بەغدا لە مانگی نیسان بەڕێوەچوو، کۆمپانیای کوردستان فلاوەر لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
لە هەرێمی کوردستان سێ کۆمپانیای گەورە و زیاتر لە 10 سەرمایەدار گوڵ هاوردە دەکەن.
ئەندازیار لەیس کەعبی، بەڕێوەبەری گشتیی ئەندازەی نەمامگە و پارکەکان دەڵێت: "لەڕاستیدا سەرسام بووین بەبینی ئەم ژمارە زۆر و هەمەچەشنەی گوڵ و نەمامەکان. ئەم کۆمپانیایە زۆر شارەزا و خاوەن ئەزموونە لەبواری بەرهەمهێنانی گوڵ. جۆر و قەبارە و باڵا و رەنگ و تایبەتمەندییەکانی ئەم گوڵانەی لەم ماڵە پلاستیکییەدا دەبینرێت، دەتوانم بڵێم کێبڕکێی بەرهەمی گوڵەکانی ئەوروپا دەکات".