بریندارێکی دیکەی هێرشەکانی سەر دوو مزگەوتەکەی نیوزلاند گیانی لەدەستدا

04-05-2019
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
نیشانەکردن نیوزیلاند
A+ A-

رووداو - هەولێر

بریندارێکی دیکەی هێرشی سەر دوو مزگەوتەکەی کرایستچێرچ لە نیوزلاند بەهۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەستدا، بەوەشەوە ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 51 کەس.

جاسیندا ئاردێرن، سەرۆکوەزیرانی نیوزلاند لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی هاوخەمی بۆ کەسوکاری دوایین قوربانی هێرشەکانی کرایستچێرچ دەربڕی.

ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە پیاوێکی بە رەگەز تورکە و تەمەنی 46 ساڵان بووە.

ئاردێرن گوتیشی "دەستخۆشی زۆر لە ستافی تەندروستی ئەو نەخۆشخانانە دەکەین کە بەردەوام چادێری رەوشی تەندرووستی بریندارانی هێرشەکانی کرایستچێرچ-یان کردووە". 

کەمتر لە دوو مانگ لەمەوبەر هێرشکارێکی نیوزلاندی بە چەندین چەکی پێشکەوتووەوە هێرشی کردە سەر دوو مزگەوت لە نیوزیلاند، دەستبەجێ 50 نوێژخوێن لەو هێرشانەدا گیانیان لەدەستدا. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە