خێزانێکی بێ باوک لە سۆران لە دۆخێکی سەختدا دەژین

04-04-2024
ئەندام جەبار
خێزانەکە لە دۆخێکی ناهەمواردا دەژین و پێویستیان بە هاوکارییە.
خێزانەکە لە دۆخێکی ناهەمواردا دەژین و پێویستیان بە هاوکارییە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

خێزانێکی شەش کەسی لە سۆران بێ مووچە و داهاتن. خێرخوازان نەبن، ژەمێک خواردن لە ماڵیان نابینن. 
 
خێزانەکە لە دایکێک، دوو کوڕ و سێ کچ پێکدێت؛ دەردە دڵی هەژاری و نەداریی خۆیان دەکەن. 
 
دایکی منداڵەکان دەڵێت، "شەش کەسین لە ماڵەوە. لە حکومەت هیچ مووچەیەکمان نییە، ژیانمان سەختە. کەسی خاوەن مووچە ژیانی سەختە، ئەی ژیانی ئێمەی بێ مووچە دەبێت چەند سەخت بێت، خانووەکەم کرێیە. ئەگەر لەبەر خێرخوازان نەبا دەبووایە چووباینە بەر دەرگای خەڵک بگەڕاباین، بەڵام سوپاس بۆ ئەوانەی دەرگە لەسەر منداڵی بێ باوک دەکەنەوە." 
 
سەرپەرشتیاری خێزانەکە کە دەکاتە باوکی ئەو پێنج منداڵە پیشەی کاسب بووە و چوار ساڵ پێش ئێستا کۆچی دوایی کردووە. 
 
کوڕە گەورەی ئەو خێزانە تەمەنی 15 ساڵە، لەپاڵ خوێندن هەوڵی داوە کارێکی دەستبکەوێت بۆ ئەوەی بژێویی ژیانی دابین بکات. 
 
کوڕەکە دەڵێت، "پار هەوڵم دا کارێکم دەستکەوێت و دەستم نەکەوت، ئەگەر ئەم ساڵ هەبێت هەوڵدەدەم بچمە سەر دووکان یان پارک یان شوێنێک. دەمەوێت باری گرانی ماڵەوەمان سووکتر بکەم چونکە هیچ مووچەیەکمان نییە."  
 
ئەو خانووەی تێیدا دەژین خانووێکی کۆنە و لە هەموو لاوە درزی بردووە، سەرباری کۆنیەکەی مانگانە 200 هەزار دینار کرێیەتی. 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی باوک و کوڕەکە

باوکێکی کورد 3 ساڵە کوڕەکەی لە ئەڵمانیا بێسەروشوێنە: دڵمان خۆش بکەن، خوا دڵتان خۆش بکات

ئەمڕۆژانە یەکێک لەو پەیامانەی بۆ هێڵی گەرمی دیاسپۆرا هاتبوو، لە باوکێکی پەرۆش و نیگەرانی کوردەوە بوو لە شاری تارانی پایتەختی ئێران، کە سێ ساڵە کوڕەکەی لە دیاسپۆرا بێسەروشوێنە