رێککەوتن بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان واژۆکرا

04-04-2023
کاتی واژۆکردنی رێککەوتنەکە
کاتی واژۆکردنی رێککەوتنەکە
نیشانەکردن مەسرور بارزانی محەممەد شیاع سوودانی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای 11 رۆژ لە وەستاندنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەهۆی بڕیاری دادگای نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، ئەمڕۆ رێککەوتن لەنێوان هەولێر و بەغدا واژۆکرا بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتەکە.
 
سەنگەر عەبدولرەحمان، نێردراوی رووداو لە بەغدا رایگەیاند "رێککەوتن بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان واژۆکرا. بەپێی رێککەوتنەکە پۆستی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بە کورد دەدرێت".
 
لەدوای واژۆکردنی رێککەوتنەکە بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، کە ئەمڕۆ بەمەبەستی ئەم رێککەوتنە بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتبووە بەغدا، هەردوولا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا رێککەوتنەکەیان بە گرنگ وەسف کرد کە دەبێتە سەرەتایەک بۆ رێککەوتنی زیاتر.
 
لە وەڵامی نێردراوەکەی رووداو بۆ بەغدا، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی "سوود لەم رێککەوتنە وەردەگرین بۆ یاسای نەوت و گاز. بنەماکانی ئەم رێککەوتنە لە بودجە و یاسای نەوت و گاز رەنگ دەدەنەوە".
 
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکە، مەسرور بارزانی گوتی "نییەتی ئێمە رێککەوتن بووە. بە هەوڵی بەڕێز سوودانی ئەم رێککەوتنە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت و دەبێتە دەستپێکی هاوئاهەنگی زیاتر لەنێوان هەردوولا... ئەم رێککەوتنە گرنگە بۆ هەموو خەڵکی عێراق و دەبێتە بنەمایەک بۆ بودجە و یاسای نەوت و گاز".
 
محەممەد شیاع سوودانی لە بەشێکی گوتەکانیدا لە کۆنگرە رۆژنامەوانییە هاوبەشەکە رایگەیاند "لەسەر بنەمای بڕیارەکەی دادگەی پاریس، هەناردەکردنی نەوت راگیرابوو. راگرتنی هەناردەکردنی نەوت زیانی بە هەرێمی کوردستان و عێراق گەیاندووە".
 
جەختیشی کردەوە "ئێمە لە خەمی ئەوەداین کورتهێنان لە بودجە زیاتر نەبێت"، هەروەها گوتی "ئەم رێککەوتنە لەسەر بنەمای راستگۆیی و کاری هاوبەش بوو بۆ چارەسەر".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، 790 قوتابخانەکەی کردەوە.

سوودانی 790 قوتابخانەی کردەوە کە لە رێککەوتنێکدا لەگەڵ چین دروستکراون

ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە رێوڕەسمەکەدا گوتی، دابەشکردن و دروستکردنی ئەو قوتابخانانە لەسەر بنەمای چڕیی دانیشتووانی هەر پارێزگایەک، دوو دەوامی و سێ دەوامیی قوتابخانە، هەروەها بوونی قوتابخانەی خراپ بووە.