دوای 14 رۆژ لە خنکانی تەرمی سامان عەبدوڵڵا لە بەنداوی دەربەندیخان دۆزرایەوە

 
رووداو - گەرمیان

قایمقامی دەربەندیخان رایگەیاند، کاژێر 04:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی سامان عەبدوڵڵا لە رێگەی ئەو تیمانەی کە ماوەی 14 رۆژە دەگەڕێن، دۆزایەوە.
 
سلێمان محەممەد، قایمقامی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تەرمەکە لە رێگە قولاپەوە کە دەخرایە ناو بەنداوەکە، دۆزرایەوە و رەوانەی داد پزیشکی دەربەندیخان کراوە.
 
قایمقامی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەش کرد، سامان تەمەنی 37 ساڵە، باوکی 3 منداڵە و لە 21ی ئادار لەگەڵ ئاوەڵزاوەیەکی و هاوڕێیەکی رۆیشتوون بۆ راوەماسی، بەڵام بەلەمەکەیان وەرگەڕاوە و سامان خنکاوە.