قاز و قورینگەکانی مامەڕووت بە هەورە گرمە مردوون

05-04-2020
بەختیار قادر
بەختیار قادر
وێنەی باڵندەکان
وێنەی باڵندەکان
نیشانەکردن چیای مامەڕووت
A+ A-
رووداو-سۆران

لەکاتی کۆچکردنیان ژمارەیەک لە قورینگەکان لە ئاسمانی چیای مامەڕووتی دەڤەری باڵەکایەتی مردار دەبنەوەو دەکەونە سەر زەوی، لە رووبەرێکی زۆری بناری چیاکەدا لاشەکانیان کەتوون. توێکاری ژینگەیی و ڤێتەرنەرییان بۆ کراوەو دەرکەوتووە کە هەورە گرمە پەردەی گوێچکەی تەقاندوون و کوشتوونی.
 
رێبوار جەبار هاونیشتمانییەکی دەڤەرەکەیە لەوکاتە لەوێ بووە کە باڵندەکان لە ئاسمانەوە کەتوونەتە سەر زەوی.
 
رێبوار جەبار بە رووداوی راگەیاند: "هەورە بروسکەێکی یەکجار بەهێز بوو لێرە، من ئەوکات لێرە بووم بینیم باڵندەکان دەکەونە سەر زەوی و ئەوانەشی لە ئاسمان بوون دەستیان بەقیژە قیژ کرد و رێڕەویان لێ تێکچوو، کە هاتم بینم ئەوانە کەوتوونەتە سەر زەوی".
 
محەممەد عەبدوڵڵە ئەندازیاری ژینگەییە، دوو رۆژە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مرداربوونەوەیان دەکات. توێکاری بۆ چەند قورینگێک کردووە. پشکنینەکانی ئەو دەری خستووە دەنگی هەورە گرمە پەردەی گوێچکەی تەقاندوون.
 
محەممەد عەبدوڵڵە، ئەندازیاری ژینگەیی بە رووداوی راگەیاند: "توێکاریم بۆ ژمارەیەکیان کردووەو بۆم دەرکەوتووە پەردەی گوێچکەیان تەقیوە کە بەهۆی دەنگی هەورە گرمەوە بووەو تووشی بەربوونی خوێن بوونە لە مێشکیاندا".
 
ژمارەی باڵندەکان زیاتر لە 150 قاز و قورینگن، لە رووبەرێکی بەرفراواندا بە تاک و کۆمەڵ کەوتوون. پزیشکێکی ڤێتەرنەری توێکاری باڵندەکان دەکات. لە خۆراکی گەدەی باڵندەکان دەکۆڵێتەوە، پشکنینی جگەر و دڵیان بۆ دەکات.
 
دەرەنجامە سەرەتاییەکانی ئەویش دەریدەخات هەورە گرمە ئەوانی کوشتووە. بەڵام بۆ دڵنیایی زیاتریش ژمارەیەکیان دەباتە تاقیگەی هەولێر.
 
سەیدەوان عومەر، پزیشکی ڤێتەرنەری بە رووداوی راگەیاند: "رەنگە خودی بروسکەکە نا رووناکی و دەنگی بروسکەکە هۆکاری کوشتنیان بێت و بەدڵنیاییەوە رۆڵی هەیە لە کوشتنیان. بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیشم هیچ پەیوەندییەکی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە نییە کە گومانی بخەینەسەر".
 
باڵندەکانی رۆژهەڵاتی نێوەراست 835 جۆرن، 185 جۆریان نیشتەجێی باشووری کوردستانن کە بریتین لە 56 خێزان. ئەوانی دیکە تەنیا بە ئاسمانەکەیدا گەرمێن و کوێستان دەکەن، قورینگ لەم جۆرەیانە و لە لێواری دەریاو زەریاکاندا دەژیت و خۆراکی رووەک، خشۆک بەگشتی، کرم و وردە ماسیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتیی پێشبینی کەشوهەوای ورمێ هۆشداری دەدات لەوەی ئەگەری دروستبوونی لافاو و هەورەبرووسکە هەیە

پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بارانبارین پارێزگای ورمێ بگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پێشبینیی کەشوهەوای پارێزگای ورمێ دەڵێت، پێشبینی دەکرێت سبەی پێنجشەممە شەپۆلێکی بارانبارین، هەورەبرووسکە و رەشەبا بەشێکی زۆری پارێزگای ورمێ بگرێتەوە