لە بەردەڕەش منداڵێک بەهۆی پەلاماری سەگی بێ لانەوە گیانی لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
لە قەزای بەردەڕەش کۆمەڵێک سەگ پەلاماری منداڵێکی دوو ساڵانیان دا. گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ دەڵێت، دوای چەند کاژێرێک لە برینداربوونی، گیانی لەدەستدا.
رۆژی سێشەممە 04ـی ئاداری 2025، نێچیرڤان هەرکی، گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لەکاتی بەربانگ ئەو منداڵە چووەتە دەرەوە و 5 سەگی بێ لانە پەلاماریان داوە".
ئەو منداڵە ناوی شەهرام شەعلان و دانیشتووی گوندی شیوەڕە بوو لەنزیک بەردەڕەش. نێچیرڤان هەرکی دەڵێت، نەشتەرگەریی بۆ کرا، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.