شەپۆلێکی بەفر و باران رۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە

04-03-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە پارێزگاکە دەکات و هەموو ناوچەکانی ورمێ دەگرێتەوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 4ـی ئاداری 2025، مەهدی سابری، بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، سبەی چوارشەممە شەپۆلێکی بەفر و باران پارێزگاکە دەگرێتەوە و شەپۆلەکە زوو کۆتایی دێت.
 
سابری پێشبینی دەکات دوای ئەو شەپۆلە، پلەی گەرما 3 بۆ 5 پلە بەرز دەبێتەوە.
 
کەشناسیی پارێزگای ئیلامیش رایگەیاند، سبەی شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین و سەرما پارێزگاکە دەگرێتەوە و پلەی گەرما دادەبەزێت، تاوەکو هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و شەپۆلەکە بای بەهێز و هەورەبرووسکەی لەگەڵدا دەبێت.
 
بەگوێرەی کەشناسیی پارێزگای سنە، دوای نیوەڕوی سبەی، شەپۆلێکی بەفر و باران پارێزگاکە دەگرێتەوە و تاوەکو رۆژی شەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت، شەپۆلەکە بای بەهێز و هەورەبرووسکەی لەگەڵدا دەبێت، مەودای بینین کەم دەبێتەوە و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.
 
لەبارەی کەشوهەوای کرماشانیش، کەشناسیی پارێزگاکە باس لەوە دەکات، سبەی شەپۆلی بارانبارین پارێزگاکە دەگرێتەوە و هوشداریی دروستبوونی لافاویش دەدرێت. 
 
هاوکات، کەشناسیی لوڕستان دەڵێت، لە ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلێکی بەفر و باران بەشی زۆری پارێزگاکەی گرتووتەوە و تاوەکو رۆژی یەکشەممە هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت، پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت. شەپۆلەکە بای بەهێز و بەفر و باران و هەورەبرووسکەی لەگەڵدا دەبێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو دیمەنی لافاوەکەی چەمچەماڵ

پارێزگای هەولێر: هەر کەسێک بێ مۆڵەت کەمپەین بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکە بکات سزا دەدرێت

پارێزگای هەولێر رێوشوێنی بۆ رێکخستنی کەمپینەکانی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و گەرمیان دەرکرد و رایدەگەیێنێت، هەر کەسێک لەسەر شەقامەکان بە ناوی کۆمەکەوە رێگە لە هاتووچۆ بگرێت، رووبەڕووی یاسا دەبێتەوە.