رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.4 پلە بە پێوەری رێختەر لە شارۆچکەی ئەلبستانی سەر بە پارێزگای مەڕەش روویدا.
شارۆچکەی ئەلبستانی سەر بە پارێزگای مەڕەش چەقی بوومەلەرزەکەیە و قووڵایی بوومەلەرزەکە بە 7 کیلۆمەتر تۆمار کراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دەزگای بوومەلەرزەزانیی قەندیلـلی رایگەیاندووە، "گوڕی بوومەلەرزەکە 4.7 پلە بووە بە پێوەری رێختەر."
میدیای لۆکاڵیی مەڕەش بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە هاونیشتمانییان تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بوون، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی بوونی زەرەری گیانی و ماڵی بڵاونەکراوەتەوە.
لە بوومەلەرزەکەی 6ی شوباتی 2023دا شارۆچکەی ئەلبستان نزیک بوو لە چەقی هەژانەکە و زیانی زۆری بەرکەوت. تەنیا لەو شارۆچکەیەدا 924 کەس گیانیان لەدەستدا. هەروەها 7 هەزار و 830 کەس گواسترانەوە نێو خێوەت و کامپە کاتییەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ