تەلبەندکردنی ناوچەیەکی سنووری لە هەڵەبجە ناڕەزایی هاونیشتمانییانی لێدەکەوێتەوە

04-03-2024
سازگار سەڵاح
ناوچە سنوورییەکە لە هەڵەبجە.
ناوچە سنوورییەکە لە هەڵەبجە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

حکومەتی عێراق بڕیاریداوە سنووری نێوان عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە لەگەڵ ئێران تەلبەند بکات، ئەوەش ناڕەزایی هاونیشتمانییانی لێکەوتووەتەوە و دەڵێن، بەو کارە لە کێڵگەی کشتوکاڵییان دادەبڕێن.
 
ئەوەی لەسەرەتای ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، دیمەنی لێکردنەوە و فڕێدانی ستوونی ئاسنە لە زەویی گوندی کەوتە لەسەر سنووری عێراق- ئێران لە هەڵەبجە. 
 
خەڵکی گوندەکە بە گەورە و بچووکەوە توڕە و نیگەرانن لە بڕیاری تەلبەندکردنی زەوییەکانیان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەوان دەڵێن ئەوێ زەویی باو و باپیرانیانە و دەستبەرداری نابن.
 
عەبدولڕەحمان حوسێن، گوندنشینە و دەڵێت، "ئەو تەلبەندە بکرێت، ئێمە لێرە ناژين. شوێنی ئاژەڵمان نیيە، پێرەکە هاتين زانيمان ستوونیان هێناوە، شيشیان هێناوە دايانکوتیون رۆشتوون. کرێکاری عەرەبیان هێناوە، کەس نەبووە قسەی لەگەڵ بکەين. خەڵکی ناوچەکە نين کەس نازانێ لە کوێوە هاتوون." 
 
حەميد کەوتەیی، گوندنشینە و دەڵێت، "دوای کيميايی ئێران و عێراق يەک فيشەک لەم ناوە نەتەقيوە، ئينجا لەگەڵ ئێران هەمووی خزمە، ژن و ژن خوازیمان لەنێوانە، شوێنی گەشتياريشيان گرتووە. ئێرە لادێی خۆمانە بە تاپۆ."
 
جووتیار و ئاژەڵدارانی گوندەکە تەلبەندکردنی زەوییەکانیان بە سنووردارکردنی کارەکانیان دەزانن و دەڵێن کار وا بڕوات دەبێ گوندەکەیان چۆڵ بکەن. 
 
سەبوور ئەحمەد، گوندنشینە و ئاماژە بەوە دەکات، "ئەم پەرژينە بکرێت، ئەوە هەنگی منە ناتوانم بچمە لای هەنگەکان. لە هەموو شوێنێک رێگەمان دەبڕن. لەوەڕی ئەم لادێیەی ئێمە ئەم قەراخەيە، مانگا ناتوانێ بەرەو سەر بڕوا مەگەر لادێکە چۆڵ بکەين." 
 
پەڕلەمانتارانی عێراق لە دەڤەرەکە دەڵێن، دەنگ و ناڕەزایی خەڵکیان گەیاندووەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق و لە هەوڵی راگرتنی تەلبەندکردنەکەن. 
 
چرۆ حەمە شەريف، پەرلەمانتاری عێراق دەڵێت، "زۆربەی زۆری خەڵکی ئەم ناوچەيە ئاژەڵداری دەکەن، زەوييەکانيان بۆ کشتوکاڵ  و گەشتوگوزار بەکاردەهێنن. ئێمە نوسراوێکمان ئاڕاستەی سەرۆکوەزيران کردووە بۆ ئەوەی ئەم تەلبەن کردنە رابگيرێت تا ئەو کاتەی هەر شوێنێک تەلبەند دەکرێت، گوێ لە خەڵکی ناوچەکە بگيرێت." 
 
حکومەتی عێراق بڕياری تەلبەندکردنی ناوچە سنورييەکانی بە نزيکەی 10 کيلۆمەتر لەو سنوورە داوە، ئەوان دەڵێن بەوجۆرە دەتوانن پارێزگاری زیاتر لە ئاسایشی سنووریی عێراق بکەن. 
 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی کۆبوونەوەی نێچيرڤان بارزانى و هادی عامری.

نێچیرڤان بارزانی و هادی عامری: ناکۆکییەکان لە بەرژەوەندیی گەلی عێراق تێپەڕن

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هادی عامری، ئه‌مینداری گشتیی رێکخراوی بەدر، کۆبووەوە.