مامۆستایەکی ئایینی لە سلێمانی بەهۆی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

 
رووداو - هەولێر 
 
ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کەسێکی دیکە لە سلێمانی تووشی کۆرۆنا بووە، گوتەبێژی تەندروستیی سلێمانیش رایگەیاند، تووشبووە نوێکە گیانی لەدەستداوە. 


وەزارەتی تەندروستی لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، "بەداخەوە یەکەمین نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 تەمەن 63 ساڵ لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا".

 

پێشتر د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، ئەو تووشبووە نوێیە مامۆستایەکی ئایینییە و تەمەنی 70 ساڵانە، دوای ئەوەی باری تەندروستیی تێکچووە و سەردانی پزیشکی کردووە، دەرکەوتووە تووشی کۆرۆنا بووە.

ئەو مامۆستا ئایینییە شەشەم کەس بوو لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوو کە هەموویان لە سلێمانین، یەکەم کەسیشە لە کوردستان و عێراق بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستدابێت.

لە هەرێمی کوردستان رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا تووندوتۆڵتر کراون، حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاونیشتمانییان دەکەن زیاتر پابەندی رێنماییە خۆپارێزییەکان بن تاوەکو دوور بن لە ڤایرۆسەکە.