وەزارەتی دارایی: سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەم دەکرێت

04-02-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەم دەکرێت.
 
وەزارەتەکە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "دوای تەواوبوونی رێکارەکانی گواستنەوەی تەمویلی مووچە بۆ بانکەکان، سبەی چوارشەممە 05ی شوباتی 2025، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت."
 
بەگوێرەی وەزارەتی دارایی، "لە ماوەی چەند رۆژێکدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت."
 
هەر ئەمرۆ، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە رووداوی گوت، "بە ئەگەری زۆر ئەمشەو لیستی مووچە رادەگەیێندرێت."
 
هەفتەی رابردوو شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چووە بەغدا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بە مەبەستی چارەسەرکردنی پرسەکانی پەیوەندیدار بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و چەند مژارێکی دیکە. 
 
دوێنێ دووشەممە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە بەغدا رایگەیاند: "لەگەڵ عێراق رێککەوتین مووچەی ئەم ساڵ بێ گرفت خەرج بکرێت".
 
رۆژی سێشەممە، 4ـی شوباتی 2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: "بە ئەگەرێکی زۆر ئەمشەو لیستی مووچەی مانگی یەک رادەگەیێندرێت و زووش دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت". 
 
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، ئەگەر ئەمشەو لیستی مووچە لەبەر هەر هۆکارێک رانەگەیێندرێت، سبەی رادەگەیێندرێت. 
 
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بە یەک گوژمە بڕی 958 ملیار و 12 ملیۆن و 332 هەزار و 759 دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو بازاڕەی شارەوانیی کەلار دەڵێت تێکی دەدەن

شارەوانیی کەلار: بازاڕی سەنتەری شار تێکدەدرێ و دووکانداران قەرەبوو دەکرێنەوە

شارەوانیی کەلار 262 دووکانداری بازاڕی سەنتەری شارەکەی ئاگادار کردوونەتەوە، دووکانەکانیان چۆڵبکەن کە بە دووکانی گەنمفرۆشان ناسراون. دووکانداران ناڕازین و دەڵێن، شوێنی نوێ گونجاو نییە بۆ کار. 130 دووکاندار کرێچین و داوا دەکەن بێکار نەکرێن. شارەوانیی کەلار دەڵێت، هیچ دووکاندارێک بێکار ناکرێ و قەرەبوو دەکرێنەوە.