تەندروستیی کرماشان: ساڵانە 3 هەزار کەس تووشی شێرپەنجە دەبن

04-02-2024
فواد حەقیقی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی کرماشان دەڵێت، نەخۆشیی شێرپەنجە لەو پارێزگایەدا لە زیادبووندایە و ساڵانە بەشێوەی تێکڕا 3 هەزار کەس تووشی جۆرە جیاوازەکانی دەبن.
 
خوسرەو کەریمی، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی کرماشان، رۆژی یەکشەممە، 04-02-2023، گوتی، "شێرپەنجەکانی سنگ، قۆڵۆن و پرۆستات باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەن، بەڵام شێرپەنجەی پێستیش جۆرێکی باوی شێرپەنجەیە کە زیاتر تووشی جووتیارەکان دەبێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بەردەوام تیشکی خۆر لێیان دەدات."
 
بە گوتەی خوسرەو کەریمی، لەبەر ئەوەی تووشبوون بە شێرپەنجە زۆر زیادی کردووە، لە ساڵی 2017ـەوە پلانێک لە پارێزگای کرماشان دانراوە بۆ ئەوەی تووشبووان بە شێرپەنجەی قۆڵۆن، شێرپەنجەی مەمک و شێرپەنجەی منداڵدان زووتر دەستنیشان بکرێن.
 
ئەو بەرپرسەی کاروباری تەندروستیی کرماشان باس لە هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە دەکات و دەڵێت، "شێوازەکانی ژیان، لەوان خواردن و خواردەمەنیی خراپ و کەمی جووڵە، جگەرە و نێرگەلە، پیسیی ژینگە و بەکارهێنانی پەیینی کیمیایی راستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر تووشبوون بە شێرپەنجە هەیە."
 
بە گوتەی خوسرەو کەریمی، ئەگەر گۆڕانکاری لە شێوازی ژیاندا بکرێت، تووشبوون بە شێرپەنجە 40٪ کەم دەبێتەوە و ئەگەر تووشبووانیش زووتر نەخۆشییەکەیان دەستنیشان بکرێت، لە چارەسەردا کاریگەر دەبێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترینیان لە سلێمانییە

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین رۆژی دیاریکراو بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران، لیستەکەی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات. 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە.