ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: سەرجەم ئەو گەشتیارانەی لەنێو بەفر گیریان خواردبوو، رزگارکران

04-02-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن بەفر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند ئەو گەشتیارانەی لە چیای حەسەن بەگ و زۆزگ لەنێو بەفردا گیریان خواردبوو، ئەم شەو رزگارکران.
 
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە راگەیێندراوێکدا ئەمشەو، (یەکشەممە، 4-2-2024) دەڵێ، ژمارەیەکی زۆری گەشتیاران لە چیای حەسەن بەگ و زۆزک، بەھۆی شەپۆلی بەفربارینی ئێوارەی ئەمڕۆ، گیریان خواردبوو.

 

 
بەپێی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران "هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران نووسینگەی تایبەت و سەرجەم تیمەکان، بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوە و گەیاندن، بەرگریی شارستانی و بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی راسپاردووە بۆ رزگارکردنی گەشتیاران و کردنەوەی رێگەکان، دوای هەوڵێکی زۆر و، پاککردنەوەی رێگەکان، سەرجەم گەشتیاران رزگار کران."
 

ئێوارەی ئەمڕۆ ئەندام جەبار، پەیامنێری رووداو گوتی، رێگەی سەری بەرد، کە لە سۆرانەوە دەچێت بۆ قەزای سیدەکان و رێگەیەکی یەک ساید و پێچاوپێچ و هەورازە، لە کاژێر 04:00ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 4-2-2024)ـەوە بەفربارین لێی بەردەوامە، گەشتیارەکان بەو رێگەیە چوونەتە چیای حەسەن بەگ.
 

پەیامنێرەکەی رووداو هەروەها رایگەیاند زیاتر لە 40 پاسی گەشتیاران کە نزیکەی 900 گەشتیاری کورد و عەرەبیان تێدابوو، لە چیای حەسەن بەگ گیریان خواردبوو
 

ئەو بەفربارین و کەشە ساردە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنی پلەی گەرما نزیکەی چوار پلە دابەزی و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و بەشێک لە قەزا و ناحیەکانی ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام بوو.
 
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، شەپۆلی بارانبارینی ئەمڕۆ و سبەی کاریگەریی زیاتری لەسەر سنووری سلێمانی، ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر دەبێت.

 

 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تۆپبارانکردنی باشووری کۆبانێ لەلایەن تورکیاوە. وێنە: ناوەندی میدیایی هەسەدە.

هەسەدە: تورکیا باشووری کۆبانێ تۆپباران دەکات

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، تورکیا ناوچەی پردی قەرەقۆزاخ و باشووری شاری کۆبانێ "بە چڕی" تۆپباران دەکات. سەرچاوە خۆجێییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەمریکا و تورکیا بەردەوامن لە ناردنی هێز بۆ کۆبانێ و دەوروبەری.