سێ برای کۆڵبەر لە ساڵێکدا بە گولـلەی پاسەوانی سنوور بریندار دەبن

04-02-2024
فواد حەقیقی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سێ برای کۆڵبەری خەڵکی پاوە لە ماوەی ساڵی رابردوودا بریندار بوون، دوایین کەسیان دوو شەو لەمەوبەر گوللـەی تاپڕی هێزی پاسەوانیی سنوور بەر چاوی کەوتووە و دەبێت چاوی دەربهێنن.
 
کۆسار رۆستەمنەژاد، خەڵکی گوندی شمشێری سەر بە شاری پاوەیە، شەوی هەینی لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە سنووری ناوچەی نەوسوود تەقەی لێکراوە و بریندار بوو، دواتر گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی شاری کرماشان.
 
بەپێی هەواڵی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، دکتۆرەکانی نەخۆشخانەی تاڵەقانی شاری کرماشان بە کۆساریان گوتووە ناتوانن چارەسەری بکەن و رەوانەی نەخۆشخانەیەکی تارانیان کردووە.
 
لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا دوو برای دیکەی کۆسار لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکاندا لە ئاکامی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێراندا بریندار بوون.
 
رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوو، سێ کۆڵبەری دیکە بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە بریندار بوون. ئەو کۆڵبەرانە خەڵکی شاری سەلاسی باوەجان بوون و ئۆتۆمێیلەکەیان لە رێگەی پاوەدا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی دیکە پێکیاندا داوە.
 
بەپێی راپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ساڵی 2023دا لانیکەم 29 کۆڵبەر لە پارێزگاکانی سنە، کرماشان و ورمێ بە هۆکاری جیاواز گیانیان لەدەستداوە و 228 کۆڵبەریش بریندار بوون.
 
کۆڵبەرەکان دەڵێن، بەهۆی نەبوونی هەلی کار و لەڕووی ناچاری و تەنیا بۆ دابینکردنی بژێویی ژیان روو لە ناوچە سنوورییەکان دەکەن و لەپێناو بڕە پارەیەکدا کەلوپەلی بازرگانەکان دەگوازنەوە.
 
لە ساڵانی پێشتردا تەنیا خەڵکی ناوچە سنوورییەکان کۆڵبەرییان دەکرد، بەڵام لەم چەند ساڵەدا کە دۆخی ئابووری خراپتر بووە، لە شارە دوورترەکانی سنووریشەوە خەڵک بۆ دابینکردنی بژێویی ژیان، روو لە ناوچە سنوورییەکان دەکەن.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترینیان لە سلێمانییە

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین رۆژی دیاریکراو بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران، لیستەکەی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات. 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە.