قایمقامی پێنجوێن: بۆ ماوەی هەفتەیەک دەوامی خوێندنگەکان کەمدەکرێتەوە


رووداو دیجیتاڵ 

قایمقامی پێنجوێن رایگەیاند، بەهۆی ساردی کەشوهەوا لە قەزای پێنجوێن، دەوامی فەرمیی خوێندنگەکان کەمکراوەتەوە.
 
ئەمڕۆ شەممە 4-2-2023، زانا رەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند: بۆ ماوەی هەفتەیەک دەوامی فەرمی خوێندنگەکان کەمدەکەینەوە. گوتی، "پلەی گەرما لە شەوان دەگاتە نزیکەی حەوت پلە ژێر سفر، تا رادەیەک ئاستەنگی بۆ خوێندکاران دروست دەکات لە کاتی بەیانیاندا بەهۆی بەستنی رێگەوبان." 
 
زانا رەحمان گوتی، بەپێی بڕیارەکە، دەوامی ناوەندەکانی خوێندن لە سنوورەکە بەم شێوەیە دەبێت:
- دەوامی بەیانیان کاژێر 09:00ی بەیانی بۆ 12:00ی نیوەڕۆ دەبێت.
- دەوامی دوانیوەڕوان کاژێر 01:00ی نیوەڕۆ بۆ 04:00ی ئێوارە دەبێت.
 
قایمقامی پێنجوێن ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارەکە هەردوو ناحیەی گەرمک و ناڵپارێز و گوندەکانی دەوروبەریشیان دەگرێتەوە.