کوردانی خورماتوو ژمارەیەک خانووی داگیرکراویان گەڕاندەوە

04-02-2023
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
چۆڵکردنی خانووە داگیرکراوەکان دوای ئاڵوگۆڕپێکردنی هێزەکانی نێو شارەکە بوو
چۆڵکردنی خانووە داگیرکراوەکان دوای ئاڵوگۆڕپێکردنی هێزەکانی نێو شارەکە بوو
نیشانەکردن کورد خورماتوو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
لە قەزای خورماتوو، ئاڵوگۆڕ بە هێزی سەربازی کرا. لە شوێنی هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا، پۆلیسی فیدراڵی جێگیرکران. پۆلیسی فیدراڵی بە چەکی قورسەوە هاتنە نێو قەزاکە بۆ ئەوەی بچنەوە نێو ئەو خانووانەی کوردانی قەزاکە، کە ساڵانێکە هێزی سەربازی داگیریان کردوون، بەڵام لەلایەن خاوەن خانووەکانەوە رێگریان لێکرا.
 
پوورە ئامینە، یەکێکە لەو خاوەن خانووانەی پێنج ساڵە لە خورماتوو دەربەدەرکراوە و دەست بەسەر خانووەکەیدا گیراوە، بەڵام لەگەڵ ئاڵوگۆڕی هێزەکان، گەڕایەوە ماڵەکەی، ماڵێک کە لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە تاڵانکراوە و تەنیا کەلاوەیەکی لێ ماوەتەوە.
 
ئامینە یاسین، سەرەڕای ئەو دۆخەی خانووەکەی، بەڵام کە قسە بۆ تیمی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات، دڵخۆشیی پێوەدیارە و دەڵێ "لەگەڵ منداڵەکانی کوڕەکەم دەهاتم و دەمبینی پۆلیسەکان لێرەبوون، نەمدەوێرا بێمە پێشەوە. هەرچەندە ئێستا ماڵی تێدا نەماوە، هیچی تێدا نەماوە، بەڵام دڵم بە بلۆک و حەوشەو خانووەکەم خۆشە. لەوەش رووخاوتر بێت، هەر دڵم پێی خۆشە".
 
تەنیا لەو گەڕەکەی پوورە ئامینە، شەش خانوو دەستیان بەسەردا گیرابوو، بەڵام تەواوی ماڵەکان بەهۆی بەسەربازگەکردنەوە چۆڵیان کردبوو. خاوەنەکانیشیان هەرچەندە خاوەن تاپۆ بوون، بەڵام کەس گوێی بۆ نەدەگرتن.
 
سامان کەریم، خاوەن خانوویێکی دیکەی خورماتوو باس لەوە دەکات "خانووەکانی ئێمە، شەش خانوون، موڵکی خۆمانن و تاپۆن. بەبۆنەی داگیرکردنی خانووەکانی ئێمەوە، ئەم ماڵانە (ـی دیکەی دراوسێمان) چۆڵیان کردبوو".
 
پۆلیسی فیدراڵی ئەگەرچی هێشتا چاویان لە خانووی نێو گەڕەکە کوردییەکانە، بەڵام بەشێوەیەکی کاتی لەنێو باڵەخانەیەکی تەواونەکراوی نەخۆشخانەیەکدا دەمێننەوە.
 
مەلا شکور، نوێنەری کوردانی خورماتووە لە پەرلەمان، رایدەگەیەنێ لە هەوڵدان پۆلیسی فیدراڵی نەچنەوە نێو گەڕەک و ماڵانی قەزاکە. ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق باس لەوە دەکات "پۆلیسی فیدراڵی ویستیان جۆرێک لە کێشە دروست بکەن و، بەزۆر بچنە نێو ئەو خانووانە، بەڵام ئێمە لەگەڵ خەڵکەکەدا وەستاین و  هەڵوێستی قایمقامیش لەو پرسەدا باش بوو".
 
لە هێرشەکانی 16ـی ئۆکتۆبەردا، جیا لە دەربەدەرکردنی تەواوی کوردانی قەزای خورماتوو، زیاتر لە 152 خانوو تەقێندرانەوە، 1102ماڵ و 380 دووکانیش تاڵانکران.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

چوونی خەڵک بۆ هەشت گوندی مێردین قەدەخە کرا

لە سنووری شارۆچکەی نووسێبین سەر بە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان، بۆ ماوەی 15 رۆژ چوونی خەڵک بۆ هەشت گوندی قەدپاڵی چیای باگۆک قەدەخە کرا. قەدەخەکردنەکەش بەپێی یاسای سەربازی راگەیێندراوە